لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی دۆینی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١١/٢٦ خۆشبەختانە ئەرکێکی پیرۆز و گەورە و نیشتیمانیمان لە ئەستۆ گرت ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاو بۆ شۆرشگێرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێرەوە سپاس سەرجەم دکتۆرە ئازیزەکان و سەرۆکێ ڕێکخراومان ڕێزدار یونس رەسول مینەزادە و کاک نیما شوجاعی ئەندامی کارای ڕێکخراومان دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریە کە بەداخەوە ئەم شۆرشگیرە چاوەکانی لەدەستدابوو پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەی خێرا بوو تەواوی تێچووی نەشتەرگەریەکەیان بەئەستۆ گرت. لێرەوە سپاسی بێ پایانی کاک ئیبراهیم قەزاق لە وڵاتی ئەلمانیا دەکەین و دەستی ماندوو بوونیان دەگوشین کە هەموو کات شانبەشانی ڕێکخراومان پشتیوانمان بووە، بەشە زۆرەکەی یارمەتیەکە لەلایەن بەڕێزانەوە بووە لێرەوە دووبارە سپاسی تایبەتی دکتۆرە بەڕێزەکان و سەرۆکی ڕێکخراو و کاک نیما و کاک ئیبراهیم قەزاق دەکەین کە توانیان بە هانای شۆرشگێرێکی ڕۆژهەڵات بگەین.
هیوای سەلامەتی بۆ کاک سیامەک شوکری دەخوازین
ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی