لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٠/٠٥ بە بەژداری سەرۆکی ڕێکخراومان بەڕێز یونس رەسول مینەزادە و ئەندامانی کارای ڕێکخراومان توانیمان لەخزمەت یەکێک لە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵات بین کە بەهۆی نەخۆشی جومەگەکان و قاچ پێوێستی بە نەشتەرگەری و چارەسەری هەبوو. ئێمەش وەکو هەمیشە وەکو قەڵای خۆڕاگر و لە سۆنگەی هەست بە بەرپرسیارێتی کردن هەستاین بە هاوکاریکردنی ئەم پارێزەری نیشتیمانی ڕۆژهەڵاتیە و بەشێکی بچووکی ئەم ئەرکەمان بەئەستۆ گرت. لێرەوە زۆر سپاسی دکتۆر هەژار ئیبراهیم خۆشناو دەکەین کە وەکو هەمیشە پاڵپشتی ئێمە و ڕێکخراوەکەمان بووە لەم نەشتەرگەریش هاوکار و یارمەتیدەرێکی باش بوو و بەسەرکەوتووی ئەنجامدرا. هیوای سەلامەتی بۆ نەخۆشی ناوبرا دەخوازین هیوادارین توانیبتمان خزمەتێکی بچووکمان کرد بێت.
ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی