رۆژ باش نیشتیمان
رۆژێکی نوێ لەدرێژەی خەزمەت بە لاوانی خۆنەویست و نیشتمان پەروەری کوردستانی خۆشەویست
وەک سەرۆک و بەرپرسی ڕێکخراوەی قەڵای دم دم خۆم به بەختەوەر دەزانم ئەمرۆش لەگەڵ کاک کەماڵی سەلیم زاده ئەندامی چالاک و کارای له مێژینەی رێکخراو دەرۆین بۆ پیشوازی کردن لە دوو گەنجە ئازا و دوو پاڵەوانە بێ هاوتاکە تینی گەرمی نیشتمان و بۆنی جوانمێری، دڵیری و گەشەی تروسکەی هیوایان لێ بکەین. کاک ئارمان جوادیان یەکێک لەو گەنجانەیە کە لە کاتی هەرا و هەنگامە و گڕکانی بڵێسەی ڕزگاری شۆڕشی ژینا له شاری مهابادەوە بۆ یارمەتی و پاڵپشتی خوشکان و برایانی خۆی له شاری سقز بە دڵێکی ئاخێندراو له ئەوینی نیشتمان و خولیای ڕزگاری، دەوا و دەرمان دەبات بۆ ساڕێژ و هەوێنی برینی هاووڵاتیانی خۆی لە سقز کە بەداخەوە دکەوێتە نێو بۆسەی داگیرکەران و جاش و سیخوری ناوچەکە بەتەمای کوشتن دوای دەکەون و بە تەقەکردنێکی زۆر پەلاماری دەدەن و برینداری دەکەن. بەڵام لاوێکی بوێر و ئازا و چاو نە ترسی سقزی کە پەروردەی بنەماڵەیکی خەباتگێر و تێرئاو لە کانیەکانی غیرەتی نیشتمان و رزگاریە بە ناوی کاک نیما شجاعی فریای دەکەوێ و له دەستی ناحەزانی گەل دەربازی دەکات و دەیباتەوە ماڵی خۆیان و بۆ ماوەی 12 ڕۆژ حەشاری دەدات و هەوڵ دەدات پێداویستی پزیشکی و دەرمانی پێویستی بۆ دابین کات و لە دەستی مەرگ ڕزگاری کات و وەکو هەموو گەنجانی کوردستان چیرۆکێک لە خۆراگری و هیوا تۆمار دەکەن. ئێستاش بۆ وەرگرتنی عیلاج، هەردوو بەڕێزیان لە سنوور پەڕیونەتەوە و هانایان بۆ کەناری ئارامی نیشتمان لە حکومەتی هەرێم هێناوە. ئێمەش وکو هەمیشە بە شانازی و سەربەرزیەوە بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی کە بۆ پیشوازیان ئاماده بین و تا کۆتا توانا و دوا هەناسە هاوڕا و یارمەتی دەریان بین .
سڵاو لەو دوو گەنجە قارەمانە و لە هەموو ڕوڵەکانی بەرزە مژی کوردستان کە هەموو ڕۆژێک پێمان دەسەڵمێنن خوێنی شەهیدان لە هەموو دەمارەکانی کوردستان هەر گەرفە و لەرفەی دێت و نەسرەوتن تا سەرکەوتن بەرزترین ئاواتی هەموومانە.
بە هیوای سەرکەوتن
براتان یونس مینەزاده سەرۆکی ڕێکخراوی قەڵای دم دم