لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی سەروکی رێکخراومان کاک یونس رەسول مینەزادە سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستان مەکتەبی سیاسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی کرد کە لەلایەن هەڤاڵ( سیروان گەردی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پێشەییەکانی پ.د.ک پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و باس لە ڕۆڵ پێگەی چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەڵای دم دم و پڕۆژەکانی کرا بەتایبەتی پرۆژەی (نیشتیمانی جوان) هەلی کار بۆ گەنجان دابین دەکات هەر لەم دانیشتنەدا (هەڤاڵ سیروان گەردی) کە لە هەمان کاتدا سەرپەرشتیاری گشتی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانە و ئەندامی ئەنجومەنی لاوانی کوردستان و پاڵپشتی خۆیان بۆ دووپاتکردینەوە بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و هاوڵاتیانی کوردستان لێرەوە سپاس بۆ پێشوازی و پاڵپشتی گەرمتان، هەردەم بمێنن بۆ کورد و کوردستان.