لەدرێژەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی قەڵای دم دم بۆ هاوکاری مرۆیی، بەئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراو بەڕێز یونس مینەزادە سەردانی بەڕێز کاک عیزەت جعفەر سادق کارگێر و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستانمان کرد لەلایەن بەڕێزیانەوە پێشوازییەکی گەرممان لێکرا.
هەر لەدانیشتنەکەدا سەرۆکی ڕێکخراو کاک یونس رەسول مینەزادە باسی لە پرۆگرام و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان کرا کە ماوەی چەند ساڵە خەریکی پرۆژەی بەناوی (نیشتیمانی جوان) کە لەم پرۆژەدا دەتوانین بە هەزاران گەنج لەهەرێمی کوردستان لە کەرتی تایبەت دابمەزرێنن و هۆشیاری کۆمەڵگا بەرەو ئاستێکی باشتر ببەین و ڕەچاوی دۆخی هاوڵاتیان و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین کارئاسانی بکەین بۆ ئەوەی گەنجان نیشتیمانی خۆیان خۆشبوێت و هاوکاری دەیان گەنجی دیکەبن
دوای دانیشتن و گفتوگووکردن لەگەڵ هەڤاڵ عیزەت جعفەر سادق وەکو هەمیشە پاڵپشتی و هاوکاری خۆی بۆ دووپاتکردینەوە.